ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق ڕاگەێنداروێک سەبارەت بە هێرشی چەکدارانی داعش لە پارێزگای دیالە بڵاو دەکاتەوە

ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق ڕاگەێنداروێک سەبارەت بە هێرشی چەکدارانی داعش لە پارێزگای دیالە بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد    ...    ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق سەبارەت بە هێرشەکەی دوێنێی ژمارەیەک چەکدار بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی سوپای عێراق لە پارێزگای دیالە ڕایگەیاند : لەو هێرشەدا سێ سەرباز کوژران و چواری دیکەش برینداربون.
ئێوارەی دوێنێ هێرشێکی چەکداری کرایە سەر بنکەیەکی سوپای عێراق و دواتریش سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکەوە حەوت کەس کوژراو و برینداربون.
ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەێندراوێکدا ڕایگەیاند : ئێوارەی دوێنێ ژمارەیەک چەکداری داعش لە هێرشیانکردوەتە سەر بنکەیەکی سەربازی سوپای عێراق کە ژمارەیەک تانکی فیرقەی پێنجی تێدابوە لە نزیک قەزای میقدادیە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، "بەهۆی هێرشەکەوە کە چەکدارانی داعش بەشێوەیەکی راستەوخۆی تەقەیان لەسەر بنکە سەربازییەکە کردوە، سێ سەرباز شەهید بوون و چواری دیکەش برینداربوون کە یەکێکیان ئەفسەری سوپایە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە