پەیامی کورد ... بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی ٠٥ی ٢٠٢٠ لەگەڵ هەنگاوەکانی کەمکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ و دەستپێکردنەوەی چالاکییە ئابوورییەکان لەبەشیکی زۆر لە ووڵاتانی جیهاندا، نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابوورییەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی تەکساس ١.٨٧ دۆلار بەرزبوەوە کەڕێژەی لەسەدا ٦.٧٩-ی نرخەکەی پێشوویەتی، بەوەش نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بۆ ٢٩.٤٣ دۆلار بەرزبوەوە.هاوکات، بەپێی زانیارییەکان، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت ١.٣٧ دۆلار بەرزبوەتەوە کە لەسەدا ٤.٤٠-ی نرخی پێشوویەتی و بەوەش نەوتی برێنت لەبازاڕەکانی نەوتی جیهاندا بە ٣٢.٥٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.
لەبارەی هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، شارەزایانی ئابووری پێیانوایە هەڵگرتنی رێکارەکانی دژی کۆرۆنا و دەستپێکردنەوەی بەشیک لەچالاکییە ئابوورییەکان لەسەرتاسەری جیهاندا هۆکاری سەرەکین بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە