زانكۆی سەلاحەدین- هەولێر، بڕوانامەی دكتۆرای فەخری بە زانای كورد، دكتۆر كۆچەر بیركار دەبەخشێت، كە میداڵیای فیڵدزی جیهانیی لە بواری ماتماتیكدا وەرگرتووە.
زانكۆی سەلاحەدین- هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا، كە كۆپییەكی دەست ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان كەوتووە، ڕایگەیاند: "دوای نیوەڕۆی سبەی چوارشەممە، لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدۆڵڵا، لە شاری هەولێر. زانكۆی سەلاحەدین- هەولێر لە ڕێوڕەسمێکی ڕێزلێناندا بڕوانامەی دكتۆرای فەخری بە زانای كورد دكتۆر كۆچەر بیركار دەبەخشێت، كە میدالیای فیڵدزی جیهانیی لە بواری ماتماتیكدا وەرگرتووە."
كۆچەر بیركار ساڵی 1979 لە گوندی نێ، سەر بە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەدایك بووە و نزیكەی 19 ساڵ لەمەوبەر وەك پەنابەر ڕووی كردووەتە بەریتانیا و توانیویەتی ببێتە مامۆستا لە زانكۆی كامبریج. ساڵی 2018 خەڵاتی جیهانیی فیلدزی بیركاریی پێ بەخشرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە