دەزگای ناوەندی زانیاری ئەمریکا CIA ئاشکرایکرد، فەرمانی کوشتنی جەمال خاشقچی لەلایەن محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیەوە دەرکراوە.
ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆست-ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، دەزگای ناوەندی زانیاری ئەمریکا CIA دوای لێکۆلینەوەی زۆر ڕایگەیاند : محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی کوشتنی خاشقچی کردووە و هەر ئەویش فەرمانی کوشتنی داوە.
ئەمە یەکەم جارە دەزگایەکی ئەمریکی بە فەرمی محەمەد بن سەلمان تۆمەتبار بکات بە کوشتنی خاشقچی، لەکاتێکدا دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پاراستنی پەیوەندیەکانی لەگەڵ سعوودیە لە هەوڵدایە بۆ کۆتاییهێنان بە دۆسیەی کوشتنی خاشقچی.
هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا سزای بەسەر 17 تۆمەتباری کوشتنی خاشقچیدا سەپاند و دەستی گرت بەسەر سەرجەم پارە و خاوەندارێتیەکانیان لە ووڵاتی ئەمریکا.
جیگای ئاماژەیە هەفتەی ڕابردوو داواکاری گشتی سعودیە لە راگەیەندراوێكی فەرمیدا ڕایگەیاند، جەمال خاشقچی لەناو کونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ کوژراوە و دواتر جەستەکەی پارچە پارچەکراوە و ڕادەستی "هاوکارێک" کراوە بۆ شاردنەوەی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە