پەیامی کورد ... دەیڤید ئێختنبێرگ دەستیاری جێگری وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند چەکی ئەتۆمی کەم هیز بۆ دەست ڕاهێشتنی ڕووسیایە بۆ ووڵاتەکەی پێویست و گرینگە و ویلایەتەیەکگرتووەکان نایەوێ ئەگەری بە کارهێنانی چەکی ئەتۆمی کەم بکاتەوە .بە پێی ڕاپۆرتێک ، دەیڤید ئێختنبێرگ لە ووتوویأی خۆی لە دانیشتنی کۆنگرەدا لە میانەی ڕاگەیاندنی ئەم بابەتە ووتی : ئەو کارانەی کە ڕووسەکان ئەنجامی دەدەن ، نیگەرانی زۆری بە دواوەیە .
بە پێی ووتەکانی ئەو بە واتا دۆکترین ڕووسی " تێکهەڵچوون بۆ لەناو بردنی تێکهەڵچوون " کە بەکار هێنانی سنووردار لر چەکی ئەتۆمی لە دۆخی دەرگیری سەربازی بە بەکارهێنانی جۆرەها چەکی ناسراو نیگەرانی ئەمریکا لێکەوتووەتەوە .
جێگری وەزارەتی بەرگری ئەمریکا هەروەها جەختی کردەوە ویلایەتەیەکگرتووەکان دەیەوێ دوژمنەکانی تەنانەت بیری باشتر بوونیان لە سەرووی ئەمریکا لە سەری خۆیان دەربێنن بەڵام ووتی واشینتۆن " نایەوێت ئاڵۆزییەکان و تیکهەڵچوونەکان بگەێنێە بەرزترین ئاست . "
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە