پەیامی کورد ... ئەمشەو لە گۆڕەپانی تەحریر لە شاری بەغداد، ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتیان، وەك ئامادەكارییەك بۆ ئەو خۆپیشاندانە فراوانەی كە بڕیارە سبەی ئەنجام بدرێت كۆبونەتەوە.
بەگوێرەی هەواڵی دەزگا میدیاییەكانی عێراق، هاووڵاتیانی شاری بەغداد، لە گۆڕەپانی تەحریر، سەرقاڵی ئامادەكاریین بۆ خۆپیشاندانەكە.
ئەو خۆپیشاندانە كە بەشێك لە سەركردە سیاسییەكانی عێراق پشتیوانی دەكەن،دوای خۆپیشاندانەكانی ماوەی ڕابردووی بەشێك لە شارەكانی عێراق دێت كە تیایدا زیاتر لە 150 هاووڵاتی كوژران و زیاتر لە ٢٠٠٠ هاووڵاتی دیكە برینداربون.
رۆژی ١٩/١٠/٢٠١٩ موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر پەیامێكی لەبارەی خۆپیشاندانە چاوەڕوانكراوەكەی ٢٥ی ئەم مانگە بڵاوكردەوە و رایگەیاند،"هەموو سیاسیەكانی عێراق بۆ دۆزینەوەی چارەسەر كۆبونەتەوە، بەڵام تازە كار لەكار ترازاوە"
سەدر ڕایگەیاند ،"ههموو سیاسیهكان و كاربهدهستانی حكوومەت له ههڵچوون و رێپێوانی گەل زەندەقیان چوە و تووشی هیستیریا بوون، ههموویان كهوتوونهته خۆیان و كۆبوونەوە ئەنجام دەدەن و خۆیان بۆ خراپترین سیناریۆ ئامادە كردوە و بەدوای چارەسەردا دەگەڕێن بەڵام چارەسەریان پێ نییە، دهیانهوێت بێدهنگتان بكهن لەرێگەی ههندێك دهم چهوركردنەوە، وهك دامهزراندن و مووچه و شتی دیكه".
بەشێك لە سەركردە سیاسییەكانی عێراق ئەو خۆپیشاندانە وا لێكدەدەنەوە كە گۆڕینی سەرۆكوەزیرانی عێراقی بەدوادا بێت و تەنانەت مەشعان جبوری ناوی پێنج كەسایەتی عێراقی هێنابو كە پێشبینی دەكات شوێنی عادل عەبدولمەهدی بگرنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە