پەیامی کورد ... بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٦-٤-٢٠٢٠٢، شاندێکی ھەرێمی کوردستان دەربارەی پرسی نەوت سەردانی بەغدا بکات و جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سرووشتییەکانیش دەڵێ، ھەرێم بۆ چارەسەرکردنی پرسی نەوت لەگەل حکوومەتی فیدڕاڵ ئامادەیە.
گولیزار سندی، جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سرووشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند: "چوونی شاندی ھەرێمی کوردستان پەیوەندی بە حکوومەتەوە ھەیە، بەڵام ھەرێمی کوردستان ڕژدە لەسەر ئەوەی کێشەکانی نەوت و گاز لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵ چارەسەر بکات."
سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێکیدا ئاشکرای کرد: "سەردانی سبەی شاندی ھەرێمی کوردستان بۆ وەزارەتی نەوتی عێراق پەیوەست بە ڕێکارەکانی کەمکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیھانە و لەوبارەیەوە ھەرێم و بەغدا دانووستان دەکەن."
ئەندامانی ڕێکخراوی ئوپێک و ئوپێک پلەس ڕێک کەوتوون لەسەر کەمکردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوت بۆ ڕاگرتنی ھاوسەنگیی بازاڕ، بەپێی گوتەی وەزیری نەوتی عێراق بڕیارەکە ھەرێمی کوردستان و عێراقیش دەگرێتەوە.
گولیزار سندی دەڵێت: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەر لە سەرەتاوە ئامادە بووە پرسی نەوت و گاز لە چوارچێوەی دەستووردا بە دانوستان و لێکتێگەیشتن لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکات و ئێستاش ئامادەیە بۆ ھەر پرسێکی نەوت و گاز لە چوارچێوەی دەستوور و ڕێککەوتندا."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە