پەیامی کورد … قوباد تاڵەبانی بوو بە سەرۆکی هاوپەیمانی نێوان یەکێتی و گۆڕان
لە كۆبوونەوەی باڵای یەكێكی و گۆڕان كە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، بڕیاردرا قوباد تاڵەبانی بكرێتە سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان، كە هاوپەیمانێتیەكی نێوان ئەو دوو لایەنەیە بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق.
رۆژی پێنج شەممە وەفدی باڵای یەكێتی بە سەرۆكایەی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی ئەو حزبە و وەفدی گۆڕان بە سەرۆكایەتی عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتیی بزوتنەوەكە كۆبوونەوە و تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكەی پرسی هاوپەیمانی نێوانیان بوو.
لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا قوباد تاڵەبانی بكرێتە سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان.
یەكێتی و گۆڕان لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا هاوپەیمانییەكیان لە نێوان خۆیان پێكهێنا بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق و لاهور شێخ جەنگیش بۆ سەرۆكایەتی هاوپەیمانیەكە دیاریكرابوو.
رۆژی 19ی تەمووز و لە دەرەنجامی توندبوونەوەی گرژییەكانی ناوخۆی یەكێتی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی ئەو حزبە رایگەیاند، لە سەرۆكایەتی هاوپەیمانی كوردستان دەكشێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە