ئەگەری یەکەمین سەفەری سەرۆک کۆمارێکی فەڕەنسا بۆ ئێران دوای شۆرشی ئیسلامی

ئەگەری یەکەمین سەفەری سەرۆک کۆمارێکی فەڕەنسا بۆ ئێران دوای شۆرشی ئیسلامی

کۆشکی ئێلیزە ئاماژە دەکات سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لە سەر داوەتەکەی حەسەن ڕۆحانی بۆ سەفەر بۆ تاران پێداچوونەوە دەکات . ئەمە لە کاتێکدایە ئەگەر بێت و ئەم سەفەرە ڕێک بخرێت " ئەمە یەکەمین سەفەری سەرۆک کۆمارێکی فەڕەنسا دەبێ بۆ ئێران دوای شۆرشی ئیسلامی .

 ڕۆژی هەینی پێش ڕاگەیاندنی سیاسەتە نوێیەکانی ئەمریکا بەرامبەر ئێران ، ئێمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران تەلەفۆنی قسەی کرد  

لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ماکرۆن متمانەیی بەخشی بە حەسەن ڕۆحانی لە سەر پابەندی فەڕەنسا لە سەر بەرنامەی " بەرجام "

هەروەها ووتی : قسەکانی " دۆناڵد ترامپ " سەرۆکی ئەمریکا لە سەر ڕێککەوتنە ناوەکییەکە کۆتایی نایەت و هەروەها فەڕەنسا و شەریکە ئەورووپییەکانیش بۆ بە کارا کردنی ڕێککەوتنەکانیان لە سەر بەرجام بەردەوام دەبن

هەر لەم بارەوە ئێمانوێل ماکرۆن لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەبارەت بە سێ شەرت کە دەبێتە هۆی بەردەوامی ڕێککەوتنە ناوەکییەکەی ، قسەیان کرد 

یەکەم : پابەند بوون بە مادەکانی ڕێککەوتنامەکە . لەم بارەیەوە سەرۆک کۆماری فەڕەنسا بە حەسەن ڕۆحانی وتووە کە حەفتەی داهاتوو : " یۆکیۆ ئامانۆ " سەرۆکی گشتی ئاژانس لە پاریس دەبیبێ .

دووهەم : شەرتی هەبوونی قازانج بردنی ئێران لە ئێمتیازاتی ئابووری یە کە بە هۆی ڕێککەوتنەوە جێبەجێ دەبێ

سێهەم : هەروەها قسە کردنی سەبارەت بەو شتانەی کە لە ڕێککەوتنەکەدا نیە بەڵام سەبارەت بە پلەی ستراتیژی ئێستا زۆر گرینگن . بە تایبەت نیگەرانی لە سەر بەرنامە موشەکییە بالیستییەکانی ئێران و هەروەها ئەو شتانەی کە گرینگن لەسەر ئەمنییەتی ناوچەکە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە