بە مەبەستی داواکردنی سیستەمی پاشەکەوتی مووچە، خۆپیشاندانی مامۆستایان لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک دەستی پێکرد.
لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و چەند ناوچەیەکی دیکە مامۆستایان و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و بەشێک لە فەرمانبەران خۆپیشاندان و گردبوونەوە ئەنجامدەدەن و داوای مووچەی بێ پاشەکەوت دەکەن.
ئەم ناڕەزایەتییەی مامۆستایانی هەرێمی کوردستان دوای ئەوە هات کە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڵێنی ئەوەی دابوو، پێش جەژنی نەورۆز، مووچەی مامۆستایان و کارمەندانی تەندرووستی ڕەوانە بکات، بەڵام دواتر تەنیا ٣١٧ ملیار دیناری بۆ دابەشکردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نارد کە بەهۆیەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان نەیتوانی مووچەی هیچ وەزارەتێک بەبێ پاشەکەوت دابەش بکات.
هەر لەم بارەیەوە مەریوان عومەر، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی راگەیاند، لە دوو هەفتەی رابردوودا تاڕادەیەكی باش رەوشی خوێندن لە پەروەردەكانی سنووری سلێمانی ئاسایی ببووەوە، بەڵام دوای پشووەكانی نەورۆز بایکۆت دەستیپێكردووەتەوە. گوتیشی "بەهۆی پێنەدانی مووچەی تەواو لە ئەمڕۆ یەكشەممەوە دووبارە بایكۆت لە ناوەندەكانی خوێندن راگەیێندرایەوە و دیاریش نییە كەی دەشكێندرێت".
جێی باسە هەر ئهمڕۆ لیژنهی باڵای نهوت و غازی حكوومهتی ههرێمی كوردستان به سهرۆكایهتی نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكوهزیران بۆ تاوتوێكردنی چهند پرسێك لە کۆبوونەوەدان و لەوانەش پرسی کەم کردنەوەی پاشەکەوتی مووچە دەبێت کە وەزیری دارایی ئەم پێشنیارە دەداتە ئەنجۆمەنی وەزیرانی هەرێم.

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە