پێشوازی سەرۆک بارزانی لە فەخری کەریم سەرۆکی دەزگای ڕۆشنبیری و هونەری مەودا

پێشوازی سەرۆک بارزانی لە فەخری کەریم سەرۆکی دەزگای ڕۆشنبیری و هونەری مەودا

پەیامی کورد  ...  سەرۆك بارزانی پێشوازی لە فەخری كەریم كرد و له‌دیداره‌كه‌دا ڕۆشنایی خرایە سەر ڕەوشی سیاسی ھەرێم و بەپێویست زاندرا پرۆسەی ھەڵبژاردنی سەرۆكی ھەرێم و پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان خێراتر بكرێت، چونكە ئەوە كاریگەریی لەسەر ئەو كەشە سیاسییە ئیجابییە ھەیە كە دوای ھەڵبژاردنەكان ھاتۆتە كایەوە.

ڕۆژی سێشەممە، ‌ ١٩ـی ٢ـی٢٠١٩ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە فەخری كەریم، سەرۆكی دەزگای مەدا بۆ ڕاگەیاندن، ڕۆشنبیری و ھونەر، كرد.

له‌دیداره‌كه‌دا ڕۆشنایی خرایە سەر ڕەوشی سیاسیی ھەرێم و بەپێویست زاندرا پرۆسەی ھەڵبژاردنی سەرۆكی ھەرێم و پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان خێراتر بكرێت، چونكە ئەوە كاریگەریی لەسەر ئەو كەشە سیاسییە ئیجابییە ھەیە كە دوای ھەڵبژاردنەكان ھاتۆتە كایەوە.
جەختیش كرایەوە كە لەبەر ئەو ئەركە ھەستیارەی لەھەموو ڕووە سیاسی و ئابوورییەكانەوە دەكەوێتە سەر ھەرێم، پێویستە تواناكان بۆ یەكخستنی ھەڵوێستی لایەنەكانی كوردستان تەرخان بكرێت.
ھەروەھا لە دیدارەكەدا تەئكید كرایەوە كە ئەركی لەپێشینەی كابینەی نوێی ھەرێم ئەوەیە پەلە بكات لە وەدیھێنانی خواستەكانی گەلی كوردستان و چالاككردنی بواری ئابووری و پێشكەوتن و گەشەسەندن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە