پەیامی کورد ... حزبۆڵڵای عێراق لە سەر تێرۆرکردنی قاسم سلیمانی لە بەیاننامەیەکدا زانیاری نوێ بڵاو دەکاتەوە .
هەواڵگری گوردانەکانی حزبۆڵڵای عێراق لە کاردانەوە بە بەیانیەی هەواڵگری ئەم ووڵاتە ڕایگەیاند هەندێک دۆسیەی لە بەردەستە کە نیشان دەدات بەرپرسی هەواڵگری لە تێرۆر کردنی قاسم سلێمانی و هاوڕێیەکانی دەستی هەیە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، بەشی هەواڵگری گوردانەکانی حزبۆڵڵای عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : بەرپرسی هەواڵگری عێراق لە تێرۆر کردنی قاسم سلێمانی و ئەبوو مۆهەندێس و هاوڕێیەکانیت لە فڕۆکەخانەی بەغدا دەستی هەبووە .
حزبۆڵڵای عێراق لەم بەیاننامەیەدا کە شەوی چوارشەممە بۆ پێجشەممە بڵاوکردەوە ڕایگەیاندووە کە هەندێک لە هێزە ئەمنییەتییەکانی عێراق لە تێرۆە کردنی قاسم سلێمانی فەرماندەی قودس ی سوپای پاسداران و ئەبوو مۆهەندێس جێگری بەرپرسی گرووپی حەشدی شەعبی عێراق هاوکاری و یارمەتی ئەمریکایان داوە .
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە : پێشتر لەوەی کە مۆستەفا الکازمی لە تێرۆرکردنی قاسم سلیمانی و هاڕێیەکانی دا دەستی هەیە گومانمان هەبوو بەڵام لەو زانیارییانەی کە بە دەستمان گەیشتووە لە لایەن فەرماندەیەی دەزگای ئەمنییەتییەوە کە دوێنی لەمبارەوە قسەی کردووە ئێستا هیچ جێگای شک و گومانێکی نەهێشتووەتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی الغدیری عێراق ، حزبۆڵڵای ئەم ووڵاتە ڕایگەیاندووە ، جەنایەتی مێژوویی لە دەورووبەری فڕۆکەخانەی بەغدا بە زانیاری یەکێک لە بەرپرسانی سێ لایەنەوە ڕوویداوە و ئەم کارە ترسنۆکانەی ئاسان کردووە
هەر لەمبارەوە هەواڵگری حزبۆڵلا ڕایگەیاندووە زانیاریگەلێکی لە بەر دەستە کە تەنیا و تەنیا ئامادەیە بیخاتە بەر دەستی عادل عەبدۆلمەهدی سەرۆکوەزیرانی پێشووی
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە