پەیامی کورد … مەسرور بارزانی: یهکێتیی ئافرهتانی کوردستان رۆڵێکی دیاری ھەبووە لە داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرهتان
مەسرور بارزانی، پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ئافرەتانی کوردستانەوە بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە: "یهکێتیی ئافرهتانی کوردستان، یەكێكە لە دەستكەوتە گرنگەكانی خەباتی گەلی کوردستان".
ئەمڕۆ شەممە 11/12/2021، مەسرور بارزانی لە پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ئافرەتانی کوردستانەوە رایگەیاندووە: "به بۆنهی شەست و نۆیەمین ساڵیادی دامهزراندنی یهکێتی ئافرهتانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستهی سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان دهکهم و ھیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم".
دەشڵێت: "یهکێتیی ئافرهتانی کوردستان، مێژوویەکی گرنگ و جێی شانازی ھەیە و یەكێكە لە دەستكەوتە گرنگەكانی خەباتی گەلی کوردستان كە ڕۆڵێکی دیاری ھەبووە لە داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرهتان، بەتایبەتی لە ھوشیارکردنەوە و پێگەیاندنی ئافرەتان لە سەردەمە جیاوازەکاندا، ھیوادارم لە خەبات و تێکۆشانی ڕێکخراوەیییان بەردەوام بن لە خزمەتکردن و داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتان و بەرگریکردن لە پرسە نیشتمانییەکان".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە