پەیامی کورد... لە کەرکووک زمانی کوردی قەدەغە کرا
داواکردنی مۆڵەتی تەندروستی لە کەرکووک بە زمانی کوردی لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عێراقەوە قەدەغە کراوە؛ لەبری ئەوە هەرکەسێک داواکاری پێشکەش بکات دەبێت زمانی عەرەبی بەکار بهێنێت.
بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی تەندروستی عێراق کە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان کراوە، لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە وەرگرتنی مۆڵەتی تەندروستی لە کەرکووک بۆ ئەو شوێنانەی کاری تێدا دەکرێت، نابێت بەزمانی کوردی بنووسرێت و داواکار پێویستە تەنها بەزمانی عەرەبی بینوسێت.
شایەنی باسە ئەمەش لە کاتێکدایە کە دەبێت بەڵگەنامە فەرمییەکان بە هەر دوو زمانی عەرەبی و کوردی ئامادە بکرێن بەپێی ماددەی ٤ لە دەستووری وڵات، بڕگەی ٢ (ج).
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە