پەیامی کورد ... هۆپ هیکس تووشی کۆرۆنا دەبێت .
هۆپ هیکس بەڕێوبەری پلە باڵای پەیوەندییە ستراتیژییەکانی کۆشکی سپی تووشی کۆرۆنا دەبێت
سی ئێن ئێن لە زاری سەرچاوەیەکی خۆی لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە تاقیکردنەوەی کۆرۆنای هۆپ هیکس ی ٣٢ ساڵان کە ڕاوێژکاری پلە باڵای میدیایی دۆناڵد ترامپ ە پۆزەتیڤ دەرچووە .
هۆپ هیکس لە کاتی ووتاری لەگەڵ جۆبایدن لە شوێنی قسەکان و لە فڕۆکەکەدا هاوڕای دۆناڵد ترامپ بووە و لە چەندین سەفەری دیکەشدا ئەوی هاوڕایەتی کردووە . و پۆزەتیڤ دەرچوونی تاقیکاری کۆرۆناکەی باس و قسەگەلێکی لە میدیاکانی ئەمریکا دەربارەی ئامادەبوونی ئەو لە کاروبارەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا و ئەگەری تووشبوون ژمارەیەکی زیاتری بەدی هێناوە .
هەروەها ئەم میدیایانە لە سەر ئەو باوەڕەن کە خودی ترامپ و تیمەکەی ترامپ گرینگی جیددی یان لە سەر پڕۆتۆکۆڵەکانی تەندرووستی لەوانەش بەکار هێنانی ماسک نەبووە و لە دۆخی ئێستادا بە گرینگیدان بە ئەگەری تووشبوونی بە ڤیرووسی کۆرۆنا دەبێ لە کەرەنتین دا کات بە سەر ببەن .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لە کەمتر لە ٣٢ ڕۆژی دیکە بەرپا دەکرێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە