پەیامی کورد … کچێکی تری ئێزدی ڕزگارکرا
بەرپرسی نوسینگەی ڕفێندراوانی دەستی داعش ڕایگه‌یاند، كچێكى تری ئێزدى كه ڕفێندراوى ده‌ستى داعش بوو له كه‌مپی هۆل ده‌ستنیشانكراوه و ڕزگاركراوه.
حسێن قائیدی، بەرپرسی نوسینگەی ڕفێندراوانی دەستی داعش دوێنێ سێشەممە ڕایگەیاند کە کچێکێکی تری ئێزدی کەلە ساڵی 2014 ه‌وه لەلایەن چەکدارانی داعشەوە ڕفێندرابوو لە کەمپی هۆل له ڕوژئاوای کوردستان دەستنیشانکراوە و ڕزگراوە.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، ئێستا کچەکە لە ڕوژئاوای کوردستانە و لە هەوڵدان لە ڕۆژانی داهاتوودا بیگه‌ڕێننه‌وه بۆلاى كه‌سوكاره‌كه‌ى لە پارێزگای دهۆک.
باسی له‌وه‌شكرد، کچە ڕزگاربووەکە ناوی (ڕۆزا ئەمین بەرەکات)ە تەمەنی 19ساڵە و خەڵکی شەنگالە.
بەپێی ئامارەکانى نوسینگه‌كه لە ساڵی 2014 لەکاتی هاتنی چەکدارانی داعش بۆ شەنگال و دەوروبەری شه‌ش هه‌زار و 417 كچ و ژن و منداڵی ئێزدی ڕفێندران له‌دواى كۆنترۆڵكردنه‌وه‌شی تائێستا سێ هه‌زار و 550 لەو ڕفێندراوانە ڕزگارکراون و ئەوانه‌ى دیكه‌ش چارەنووسیان نادیارە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە