پەیامی کورد … ئێران قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی له ده‌روازه سنوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان درێژ كرده‌وه
لەسەر داوای ئێران قەدەغەی هاتووچۆی گەشتیاری نێوان هەرێم و ئه‌و وڵاته بۆ ماوه‌ی دوو هەفتەی دیکە درێژکرایەوە.
له‌وباره‌یه‌وه ئیبراهیم زراعی، جێگری پارێزگاری پارێزگای سنه رایگه‌یاند، به‌هۆی زیادبونی ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا بڕیاریانداوه، به درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی هاوڵاتیان له ده‌روازه سنورییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و بڕیاره‌ش تاوه‌كو ٥ی حوزه‌یرانی ٢٠٢١ به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه لەرۆژی ٢٥ی شوباتی ئەمساڵەوە، بەچەند قۆناغێک بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی هاوڵاتیانی نێوان هەرێم و ئێران دراوە و دواتر نوێکراوەتەوە، به‌ڵام بڕیاره‌كه، خوێندكاران و هه‌ڵگرانی فیزای چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی ناگرێته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە