بەردەوامی توانمەند کردنی هێزەکانی " ناتۆ " لە سنوور لەگەڵ " ڕووسیا "

بەردەوامی توانمەند کردنی هێزەکانی " ناتۆ " لە سنوور لەگەڵ " ڕووسیا "

پەیامی کورد ...  ناتۆ لە ماوەی ساڵی ٢٠١٨ دا زیاد بوونی ژێرخانەکانی سەربازی خۆی لە دەورووبەری ڕووسیا دا بەردەوام پەرەپێداوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ڤلادێمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا لە دانیشتنی کۆمیسیۆنی وەزارەتی بەرگری سەبارەت بەم بابەتە ووتوووێژی کرد .

پوتین ووتی : لە ماوەی تێپەڕبوونی ئەمساڵ زیاد بوونی ژێرخانەکانی سەربازی خۆی لە دەورووبەری ڕووسیا دا بەردەوام پەرەپێداوە و بەردەوامی هەبووە " .

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە دەبێ ئانالیز و ڕاپۆرتی گەشەکردنی دۆخی سەربازی سیاسی لە جیهاندا ئەنجام ببێت . دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، ئەفغانێستان ، جەزیرەی کۆریا وەکوو ڕابردوو هەروا ئالۆزە .

پووتین ئەرکی گرینگ و کلیلی وەزارەتی ڕووسیای لە بەهێز کردنی تواناکانی بەرگری و ئەمنییەتی ووڵات ناو برد .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە