سەرۆککۆماری ووڵاتی هایتی تێرۆر کرا

سەرۆککۆماری ووڵاتی هایتی تێرۆر کرا

پەیامی کورد      ...   سەرۆککۆماری ووڵاتی هایتی تێرۆر کرا

سەرۆک وەزیرانی کاتی هایتی رایگەیاند، جۆڤنێل مۆئیر، شەوی رابردوو سەرۆکی ووڵاتەکەیان لەماڵەکەی خۆیدا تەقەی لێکراوە و کوژراوە.

بەگوێرەی روونکردنەوەکانی سەرۆک وەزیرانی کاتی هایتی، شەوی رابردوو ژمارەیەک چەکداری نەناسراو هێرشیان کردۆتە سەر شوێنی نیشتەجێبونی سەرۆکی ووڵات و چەند گوللەیەکیان پێوەناوە و کوشتویانە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، هاوسەری سەرۆکی هایتی کە خانمی یەکەمی ووڵاتە، بەر دەستڕێژی گوللەکان کەوتوە و بەبرینداری لەنەخۆشخانەیە. 

سەرۆک وەزیرانی کاتی ئەوەشی ئاشکراکرد، هێرشەکە کاتژمێر ١:٠٠-ی شەو ئەنجامدراوە و هەندێک لەوانەی کە هێرشەکەیان کردوە، بەئیسپانی قسەیان کردوە، سەرەتا سەرۆک بەخەستی برینداربوە و دواتر مردووە.
سەرۆک وەزیرانی کاتی هایتی، داوای لەخەڵکی ووڵاتەکەی کرد هێمنی بپارێزن و نەشڵەژێن، ئاسایشی ووڵات لەژێر کۆنترۆڵ داوە و هەنگاوی پێویستیان لەو روەوە گرتۆتەبەر.
هایتی دەکەوێتە دەریای کاریبی و یەکێکە لە هەژارترین وڵاتانی قاڕەی ئەمریکا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە