پەیامی کورد ... سەرۆککۆماری ئەمریکا لە دیداری لەگەڵ " کیم جونگ ئۆن " ڕابەری کۆریای باکووری ، ئەوی بە ڕابەرێکی زۆر بەرز و باش ناو برد .
بە پێی ڕاپۆرتێک دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا ، لە میانەی دیداری لەگەڵ " کیم جونگ ئۆن " ڕابەری کۆریای باکووری لە هانۆی ، ئەوەی بە ڕابەرێکی زۆر بە توانا ناو برد .
کۆشکی سپی رایگەیاند، کۆبونەوەی دۆناڵد ترامپ و کیم جۆن ئون بەبێ هیچ رێککەوتنێک کۆتایی هاتوە، دۆناڵد ترامپ یش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کیم بەڵێنی پێداوە هیچ تاقیکردنەوەیەکی موشەکی دیکە ئەنجامنەدەن.
کۆشکی سپی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، کیم جۆن ئون، سەرۆکی کۆریای باکور و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەبێ هیچ رێککەوتنێک لەبارەی داماڵینی چەکی ئەتۆمی نیمچەدوورگەی کۆریای باکور کۆبونەوەکانیان جێهێشتوە.
وتەبێژی کۆشکی سپی راشیگەیاند، رێک نەکەوتنی ئەمجارە بەواتای داخستنی مەلەفەکان نایەت و لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتو تیمەکانیان جارێکی دیکە دەستبەدانوستانەکان دەکەنەوە.
هەروەها هەر لەم دیدارەدا سەرۆککۆماری ئەمریکا ووتی : من باوەڕم وایە کە ئێمە دەگەین بە ڕێکەوتنێک لە بۆ " کیم جونگ ئۆن " ووڵاتەکەی ئەو و بۆ ئێمە زۆر باش دەبێت . و من بیر دەکەمەوە ئەمە تەواو ئەو شتەیە کە لە کۆتایی دا ڕوو دەدات . ئەمە بەم مانایە نییە کە کە یەک یا دوو ڕووژدا ئەم ڕووداوە ڕووبدات ، هەر بۆیە ئێمە بارەها دیدار دەکەین
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە