پەیامی کورد... ئۆكرانیا واده‌ی كۆتایهاتنی جه‌نگ راده‌گه‌یه‌نێت
جێگری وه‌زیری به‌رگری ئۆكرانیا رایگه‌یاند، "به‌هاری ساڵی داهاتو جه‌نگ له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه‌مان كۆتایی پێدێت و مانگی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی ئه‌مساڵیش سوپای وڵاته‌كه‌مان نیمچه دورگه‌ی كرێمیا كۆنتڕۆڵ ده‌كاته‌وه".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19 ی تشرینی دووه‌می 2022 ژه‌نه‌ڕاڵ ڤۆلۆدمیێر هاڤرڵۆڤ، جێگری وه‌زیری به‌رگری ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ تۆڕی هه‌واڵی Sky News رایگه‌یاند، هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سوپای روسیا ناوه‌ستن و له‌گه‌ڵ مانگی (ئازار/7)ی ئه‌مساڵ جه‌نگ له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه‌ی كۆتایی پێدێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد "مانگی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی ئه‌مساڵ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سوپای وڵاته‌كه‌مان نیمچه دورگه‌ی كرێمیای وڵاته‌كه‌مان كه له 2014-وه له‌لایه‌ن روسیاوه به‌بێ هیچ پاساوێك داگیركراوه كۆنتڕۆڵده‌كاته‌وه و تا زه‌نگی كۆتایی جه‌نگ له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه‌مان لێنه‌درێت ده‌ست له‌م جه‌نگه‌ی روسیا هه‌ڵناگرین".
باسی له‌وه‌شكردوه، "هه‌نگاو به هه‌نگاو سوپای روسیا هێرش و پێشڕه‌وییه‌كانی كه‌متر ده‌بنه‌وه، راسته ئه‌مه هه‌نگاوێكه له ئێستادا ده‌ستپێكه‌كه‌ی به كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌و وڵاته ده‌بینین، به‌ڵام دراماتیك ده‌بێت".
ژه‌نه‌ڕاڵ ڤۆلۆدمیێر هاڤرڵۆڤ له باره‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمیشه‌وه وتیشی، "ته‌نها خودا له سیناریۆكانی پشت ئه‌م پرسه ئاگایی هه‌یه، به‌ڵام روسیا ده‌بێت باش له‌وه تێبگات ئه‌و هه‌نگاوە به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئێمه له به‌رده‌وامیدان به‌م شه‌ڕه له پێناو ئازادی ناوه‌ستێنێت".
هه‌روه‌ها ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "بیركردنه‌وه‌ی ته‌واوی كۆمه‌ڵگای ئۆكرانی گۆڕانێكی ریشه‌یی به‌سه‌ردا هاتوه، ئێستا هاوڵاتیانیش باش له‌وه تێده‌گه‌ن كه ئه‌و هه‌مو خوێنه‌ی كه رژاوه و ته‌واوی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له پێناو ئازادی دراون ناكرێت له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆكان یه‌كلابكرێنه‌وه، لامان گرنگ نییه چی سیناریۆیه‌كمان له‌لایه‌ن روسیاوه بۆ داڕێژراوه، به‌ڵام ده‌ستپێكی مانگی (ئازار/3) جه‌نگ له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه‌مان كۆتایی پێدێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە