سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەست لەکارکشانەوەی پشتڕاست دەکاتەوە

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەست لەکارکشانەوەی پشتڕاست دەکاتەوە

PeyamaKurd - سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەست لەکارکشانەوەی پشتڕاست دەکاتەوە

کییەر ستارمەر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە بەردەم نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە داونینگ ستریت دەست لەکارکشانەوەی خۆی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند کە لەگەڵ شای بەریتانیا لەو بارەیەوە قسەی کردووە.

ستارمەر دوای کەمتر لە دوو ساڵ لە هاتنە سەرکاری، لەژێر فشاری تووندی ناو پارتی کرێکاران، ناچار کرا دەست لە کار بکێشێتەوە.

ڕۆژنامەی گاردییەنی بەریتانی نووسیویەتی هێشتا ڕوون نییە کە ئایا پارتی کرێکاران پێشبڕکێیەکی فەرمی بۆ هەڵبژاردنی جێنشینەکەی ئەنجام دەدات یان بە بێ هەڵبژرادن دەسەڵات بۆ ئەندی بێرنهام، سەرۆکی پێشووی شارەوانی مانچستەری گەورە دەگوازرێتەوە.

بڕیارە بوو بێرنهام کورسی خۆی لە ئەنجوومەنی کۆمۆنەکان وەربگرێت.

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە لە پەیامێک دا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ترووس سوشیاڵ ڕایگەیاند سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە دوو بابەتی گرینگ "کۆچبەری و وزە"دا بە شێوەیەکی خراپ شکستی هێناوە و دەست لە کار دەکێشێتەوە.