پارێزگای حەلەب لە لایەن هێزەکانی ڕژیمی بەشار ئەسەد تۆپباران کرا

پارێزگای حەلەب لە لایەن هێزەکانی ڕژیمی بەشار ئەسەد تۆپباران کرا

ده‌وروبه‌ری بازاڕی شارۆچكەی ئەلبابی سەر بە پارێزگای حەلەب لە باکووری سووریا لە لایەن هێزه‌كانی رژێمی ئەسەد ، تۆپباران كرا و لە ئاکامی تۆپبارانەکەدا، پێنج هاووڵاتی سڤیل برینداربوون.

 بە پێی زانیارییە سەرتاییەکانی له‌م بۆردومانەدا پێنج هاووڵاتی سڤیل بریندار بوون.

به‌مه‌به‌ستی چارەسەری و چاودێری پزیشكى برینداران گه‌یندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئەلباب.

ئەم شەڕ و پێكدادانه‌ی نێوان ئۆپۆزسیۆن و ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ هێڵی پێشەوە له‌ باشووری ئەلباب له‌ به‌یانییه‌وه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری شاره‌دێی تەئدیف ده‌ستی پێكردووه‌ و هێشتا له‌ هەندێک شوێن به‌رده‌وامه‌.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە