بەڕێوەبەرانی ناوەندی تەندروستیی شەهبا بانگەوازیان ئاراستەی شوێنە پەیوەندیدارەكان كرد، كە بە زووترین كات هاوكاری و دەرمان و پێداویستیی پزیشكی بگەێننە هاووڵاتیانی عەفرین لە شەهبا.
ئەحمەد عەبدوڵا ئەندامی ناوەندی تەندروستیی ناوچەی فافین-ی شەهبا، ڕاگەیاندووە، كە لە مانگی یەكەمدا سەرەڕای دەرفەتی كەم، ٣٥١ حاڵەتی بەپەلە، ١٣٠٠ حاڵەتی نەخۆشیی دڵ، ژنان و منداڵان چارەسەرییان بۆ كراوە.هەروەها زیاتر لە ٢٠ برینداری هێرشەكانی سوپای توركیا بۆ سەر عەفرین لەم ناوەندە چارەسەرییان بۆ كراوە.
وتیشی” بە هۆی نەبوونی دەرمانی پێویست ئێمە ناتوانین ئەو نەخۆشانە، كە دۆخیان مەترسیدارە دەرمان بكەین و بە ناچار ڕەوانەی دەرەوەی كانتۆنەكەیان دەكەین.”
لە درێژەدا ئەحمەد وتی” دەرمان و كادیری تەندروستی زۆر كەمن و ئەمە كێشەی بۆ ئێمە دروست كردووە، كە نەتوانین بە پێی پێویست خزمەتگوزاری پێشكەش بكەین”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە