پەیامی کورد ... تورکیا داوا دەکات یەکە سەربازییەکانی ئێران لە سووریا دەربچن .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، نوێنەرێکی پلە بەرزی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە پرێس کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی دا ڕایگەیاند : کە تورکیا سەبارەت بە دەرچوونی یەکە سەربازییەکانی ئێران لە سووریا لەگەڵ ئەمریکا هاوڕا بوونی خۆی ڕاگەیاند .
ئەو هەروەها ڕایگەیاند : " تورکیا لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم بابەتە کە یەکە سەربازییەکانی بن کۆنترۆڵی ئێران دەبی سووریا بە جێ بهێڵن لەگەڵ ئەمریکا هاوسۆزی و هاوڕا بوونی خۆی دەربڕی . سەرەڕای ئەوەش ، هیچ کەس لەم بابەتەدا کە سوپای پاسدارانی ئێران بە درووست کردنی بنکە و بارەگای سەربازی لە ناو خاکی سووریادا بەردەوامی بدات سوودمەند نابێت . چوونکە ئێران دەتوانێ دواتر لەم بنکانەوە دژی دراوسێیەکانی سووریا بەکاریان بهێنێت " .
بە پشت بەستن بە ڕاگەێندراوی بڵاوکراوە لە لایەن وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکاوە ، مایک پۆمپئێۆ ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە ٨ تا ١٥ ی مانگی جانیوەریییەوە لە ووڵاتانی بەحرەین ، میسر ، ئۆردون ، قەتەر ، کوەیت ، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ، عەمان و عەرەبستانی سەعوودی چاوپێکەوتن دەکات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە