پەیامی کورد... ئۆکراینا/ داوا لە خاوەن درۆنەکان دەکرێت بە قەرز درۆنەکانیان ڕادەستی وەزارەتی بەرگری بکەن
وەزارەتی بەرگریی ئۆکراینا داوای لەو هاووڵاتییانەی کیێڤ کرد کە خاوەنی درۆنن، بە قەرز درۆنەکانیان بدەن بە سوپا، تاکوو بە کاریان بهێنن بۆ چاودێریکردنی شارەکە.
ئەم هەڵمەتەی بەشداریپێکردنی «درۆنەوانەکان» خاوەن درۆنەکان لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی ئۆکراینادا، لە دوای پۆستێکی هەفتەی پێشووتری سوپای ئۆکراینییەوە بوو لە فەیسبووک، کە تێیدا هاتبوو، «لەم سەرەوەختی جەنگەدا، کیێڤ پێویستی بە ئێوە و درۆنەکانتانە».
وا دیارە سوپای ئۆکراینی سوودێکی باشی لە درۆنەکان وەرگرتووە، چونکە هەر لە چەند ڕۆژی پێشوودا و بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی «تایمز» ی بەریتانی، ئۆکراینا لە ڕێی شەڕکردنەوە بە درۆن «خەریکە ڕێساکانی یارییەکە دەگۆڕێت».
ئەمەش لە پاش ئەو سەرکەوتنەوە بوو درۆنەکانی ناسراو بە «پەنیشەر»، لە بەرەنگاربوونەوەی پەلاماردانی ڕووسیادا تۆماریان کرد، کە جۆرە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بچووکی ئۆکراینیین و توانای هەڵگرتنی سێ کیلۆگرام تەقەمەنییان هەیە و دەکرێت تا 30 میل لەو دیو هێڵەکانی دوژمنەوە، لە ئامانجەکانیان بدەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە