بۆمبی ئەتۆمی نوێ بۆ هێزی ئاسمانی ئەمریکا

بۆمبی ئەتۆمی نوێ بۆ هێزی ئاسمانی ئەمریکا

پەیامی کورد     ...    بۆمبی ئەتۆمی نوێ بۆ هێزی ئاسمانی ئەمریکا 

فڕۆکە شەڕکەرەکانی نەسڵی چوارەمی ئەمریکا بە ناوی F-15E Strike Eagle لە ڕاهێنانەکانی " ئالای سوور " لە نۆڤادا " ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ یەکەمین جار لەگەڵ بۆمبێکی ئەتۆمی هیدایەتکراوی نوێی B61-12 تاقیکرایەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، لە ڕاهێنانەکانی ڕەزمایشی ئاڵای سوور ، ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ، ئاڵمانیا ، ئیتاڵیا و ئیسپانیا بۆ ڕاهێنان لە نۆڤادا پێکەوە کۆبوونەوە . هیزی بۆمبی B61-12 ، لە شەڕکەرەکانی نەسڵی چوارەمی F-15E Strike Eagle ی هێزی ئاسمانیدا بینرا . هێزی ئەم بۆمبە ئەتۆمییە لە یەک مێگاتۆن تێپەڕ ناکات .

ئەم بۆمبە هیدایەت کراوە نوێیە دەتوانێ لە سەر بۆمب هاوێژە ستراتیژییەکانی جۆری B-52 Stratofortress ، B-2 Spirit و B-21 Raider و هەروەها F-15 Eagle، F-16 Fighting Falcon ، F-22 Raptor و F-35 Lightning II دا دابنرێت .

بۆمبی گەرمایی ئەتۆمی B61 چەکی سەرەکی هێزگەلی ئەتۆمی ستراتیژیکی ویلایەتەیەکگرتووەکانە ، هەرچەندە لە سەرەتاکانی ساڵی ١٩٦٨ ەوە چووەتە ناو ئەرتەشەوە. B61-12 کە لە ساڵی ٢٠١٢ دا لە حاڵی گەشەسەندنە، جێگرەوەی هەموو بۆمبەکانی جۆری B61 و B83 دەبێت کە لە ساڵی ١٩٨٣ ەوە لە خزمەتی ئەرتەشی ئەمریکادا بووە . بەکارهێنانی ئەم بۆمبە هەم لە بۆمبهاوێژەکانی ستراتیژیک هەمیش لە فڕۆکەگەلی تاکتیکی دا دەتوانرێ بەکار بهێنرێت . تاقیکردنەوەکانی درووست کردنی بۆمبی ئەتۆمی B61−12 بە بێ کڵاوە لە ساڵی ٢٠١٥ ەوە لە زەوینێکی ڕاهێنان دا لە نۆڤادا بەڕێوەچوو .

کارگەی بەرهەم هێنانی ئەم بۆمبە دەڵێ : هیچ پڕۆگرامێک بۆ بەرهەم هێنانی بۆمبگەلی ئاسمانی نوێ بەم شێوەیە بوونی نییە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە