بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی خەڵکی بانە دەکرێتە ئامانج و لە ئەنجامدا شۆفێرەکەی گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان ، شەوی چوارشەممە " ١٢ی سپتامبر ٢٠١٨ " ، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ڕێگای مەریوان بۆ سەقز و نزیک بەندئاوی گاڕان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کورد کردووە و شۆفێرەکەیان کوشتووە.
بە گوێرەی هەواڵەکان ناسنامەی ئەو کاسبکارە زانا محەمەدی تەمەن ٢٤ ساڵ و کوڕی ئیسماعیل خەڵکی بانە ڕاگەیندراوە.
بە ووتەی سەرچاوەیەکی باورپێکراو، لە بەر بەرکەوتنی دوو فیشەک لە سینگ و شانی هەروەها بە هۆی قووڵی برینەکانی ناوبراو گیانی لەدەست داوە.
تەرمی ئەو کاسبکارە ڕەوانەی نەخۆشخانەی بوعەلی مەریوان کراوە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە