نووسینگەی شیاع سوودانی راگەیاندراوێكی لەبارەی كۆبوونەوەكەیان لەگەڵ شاندی هەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە

نووسینگەی شیاع سوودانی راگەیاندراوێكی لەبارەی كۆبوونەوەكەیان لەگەڵ شاندی هەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە

پەیامی کورد...نووسینگەی شیاع سوودانی راگەیاندراوێكی لەبارەی كۆبوونەوەكەیان لەگەڵ شاندی هەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە


نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق ل ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی بە كۆبوونەوەكەی محەمەد شیاع سوودانی لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری كرد.
هاوكات ئاشكرای كرد كە لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر زەروورەتی چارەسەركردنی كێشە یاسایی و داراییەكانی نێوان هەردوو حكوومەتی فیدڕاڵی و حكوومەتی هەرێمی كوردستان كراوەتەوە بەپێی دەستوور و یاسا.
بە گوێرەی راگەیاندراوەكە، لە كۆبوونەوەكەدا شیاع سوودانی ئاماژەی بەوە داوە كە كارنامەی حكوومەتی ئێستای عێراق پشت بە بنەمای پەرەپێدانی سەقامگیریی بەردەوام دەبەستێت، بە جۆرێك دوور بن لە ناكۆكی. جەختیشی لەسەر جددیەتی حكوومەتەكەی لە گەیشتنە چارەسەری ڕیشەیی بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ هەرێمی كوردستان كردۆتەوە.
بەپێی هەمان راگەیاندراو، سوودانی ئاماژەی بەوەش داوە كە حكوومەتەكەی كاری كردووە و ئێستاش كار لەسەر ئەوە دەكات كە گەرەنتیی ئەوە بكات، داواكاریی ژیانێكی شایستە بۆ هاووڵاتییانی عێراق لە نێویشیاندا هەرێمی كوردستان، نەكەوێتە ژێر كاریگەریی هیچ كێشەیەكی یاسایی یان كارگێڕی.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە