حكومه‌تى روسیا (٢٣) دبلۆماتكارى بریتانیا لهوڵاتهكهى دەردەکات، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت، کە حکومەتی له‌نده‌ن هه‌مان هه‌نگاوى دژ به مۆسكۆ جێبه‌جێكرد.
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، کە حكومه‌تى مۆسکۆ (٢٣) دیپلۆماتکاری بریتانیا له وڵاته‌كه‌ى ده‌ركرد ئه‌وه‌ش له‌پاش ئه‌وه‌ى حکومەتی له‌نده‌ن هه‌مان هه‌نگاوى دژ بهمۆسكۆ جێبه‌جێكرد، ئەوەش به‌هۆى قه‌یرانى ژه‌هرخواردكردنى سیخوڕێكى پێشووى روسیا له‌بریتانیا، بۆیە مۆسکۆ پاشگەزدەبێتەوە لەپیدانی رەزامەندی بەبریتانیا بۆ کردنەوەی قونسوڵخانەی خۆی لە شاری سان پترسبێرگ.
هەر سەبارەت بەو بابەتە، وەزارەتی دەروەی روسیا ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم لەماوەی هەفتەیەکدا باڵیۆزی بریتانیای لەمۆسکۆ بانگیشتی کۆبوونەوە کردووە.
رۆژی سێ شەممەی رابردوو وەزارەتی دەرەوەی روسیا بانگهیشتی باڵیۆزی بریتانیای کرد، دوای ئەوەی بریتانیا روسیای بە کوشتنی ئەو سیخوڕە روسییە تۆمەتبار کرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە