لە مەراسیمی ناشتنی هێلێن بوولەک بە دەیان کەس دەست بەسەر دەکرێن

لە مەراسیمی ناشتنی هێلێن بوولەک بە دەیان کەس دەست بەسەر دەکرێن

پەیامی کورد     ...    لە مەراسیمی ناشتنی هێلێن بوولەک بە دەیان کەس دەست بەسەر دەکرێن

 هێڵین بوولەک گۆرانیبێژی ناسراوی گرووپی یۆرووم لە تورکیا ماوەی ٢٨٨ ڕۆژ لە دژی بڕیاری قەدەغەی کاروچالاکی ئەو گرووپە و هەروەها دەستبەسەربوونی ژمارەیەک لە ئەندامەکانیان مانی لە خواردن گرت و لە کۆتاییدا بەهۆی ئەو مانگرتنەوە، گیانی لە دەستدا.

ناوبراو خەڵکی دێرسیم کوردستانی باکوور بوو و هەروەها یەکێک بوو لە گۆرانیبێژەکانى گرووپى مۆسیقى "یۆرووم". بوولەک لەگەڵ ئیبراهیم کووگچکى ئەندامى هەمان گرووپ، نزیکەى ساڵێکە دەستیان دابووە مانگرتن لە خواردن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە