نەتەوە یەکگرتووەکان: لە ئۆکراینا سەدان هاووڵاتیی مەدەنی کوژراون

نەتەوە یەکگرتووەکان: لە ئۆکراینا سەدان هاووڵاتیی مەدەنی کوژراون

پەیامی کورد... نەتەوە یەکگرتووەکان: لە ئۆکراینا سەدان هاووڵاتیی مەدەنی کوژراون

لە ئۆکراینا، تا ئێستا زیاتر لە ٣٥٠ هاووڵاتیی مەدەنی کوژراون، ئاوارەبوونیش بەردەوامە.

نەتەوە یەکگرتووەکان نوێترین ئامارەکانی لەبارەی قوربانییان و ئاوارەبوونی شەڕ لە ئۆکراینا بڵاو کردەوە، کۆمیسیۆنی باڵای ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکە بۆ کاروباری کۆچبەران ئاشکرایکرد، نزیکەی یەک ملیۆن و ٣٧٠ هەزار ئۆکراینی ئاوارەی وڵاتانی دیکە بوون.

زۆرترین ئاوارەی ئۆکراینی ڕووسیان لە پۆڵەندا کردووە و ژمارەکە زیاترە لە ٧٥٦ هەزار ئاوارە، بەو پێیەی هاوسنوورن.

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریشی داوە لەوەی، لە ئەگەری بەردەوامبوونی جەنگەکە، چوار ملیۆن هاووڵاتیی دیکە لە ئۆکرایناوە ئاوارە دەبن.

لای خۆیەوە کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ ژمارەی قوربانییانی مەدەنیی جەنگەکەی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکانی لای ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکە، لە ماوەی ١٠ ڕۆژی جەنگدا، (ئامارەکانی ئەمڕۆی تێدا نییە)، ٣٥١ هاووڵاتیی مەدەنی بەهۆی بۆردوومان و تەقینەوەکان کوژراون، ٧٠٧ کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەڵام نەتەوە یەکگرتووەکان نەیشاردەوە، کە پێیان وایە ژمارەی قوربانییانی مەدەنی لەوە زیاتر بێت کە زانراوە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە