پەیامی کورد ... ئەمریکا ٢٤ کاتژمێر مۆڵەتی بە وڵاتێکی ئەفریقی داوە
بەگوێرەی هەواڵێك كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ی تشرینی یەكەم میدیاكانی سودان بڵاوییان كردووەتەوە، ئەمریكا گوشاریخستووەتە سەر ئەو وڵاتە و ماوەی ٢٤ كاتژمێری بۆ دیاریكردووە كە وەڵامی بداتەوە لەوەی "ناوی وڵاتەكە لە لیستی تیرۆر دەربكرێت و بچێنە نێو ڕێككەوتنەكەی ئیسرائیل-ەوە".
ئەوەش لەكاتێكدا مانگی پێشوو، میدیا ئیسرائیلییەكان ئەوەیان بڵاوكردەوە، خواستێك هەیە بۆ گرێدانی "كۆبوونەوەی سێقۆڵی نێوان بەرپرسانی ئەمریكی و ئیماراتی و سودانی، بۆ ئەوەی ڕێككەوتنی ئاساییكردنی پەیوەندییەكان لەنێوان خەرتوم و تەلئەڤیڤ واژوو بكرێت".
ئاماژە بەوەشكراوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ماوەیەكە گوشارەکانی لەسەر سودان بەردەوامییان هەیە، بۆ ئەوەی پەلكێشی نێو ئەو ڕێككەوتنەی بكات و لەبەرامبەردا ناوی وڵاتەكە لە لیستی تیرۆر دەربهێنێت.
تا ئێستا ڕێككەوتنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیل لەلایەن دوو وڵاتی عەرەبییەوە واژوو كراوە كە هەریەك لە قەتەر و ئیماراتن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە