پەیامی کورد ... برێت مەکگۆرک وەک رێکخەری کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەراست لەلایەن بایدنەوە دیاریکرا
جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، لەمیانی پڕکردنەوەی پۆسەتەکانی ئیدارەکەی، برێت مەکگۆرکی وەک رێکخەری کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەفریقای باکور لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی دیاریکرد.
جۆو بایدن لە نوێترین هەنگاویدا چەندین پۆستی ئاسایشی نیشتیمانی بە بەرپرسانی پێشووی ئیدارەیی ئۆباما پڕکردەوە و رایگەیاند، ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی رۆڵێکی هەستیار دەبینێت لە پاراستن و پارێزگاریکردن لە نەتەوەی ئەمریکا.
بڕێت مەکگۆرک، پێشتر وەک نێردەی پێشووی هاوپەیمانان بۆ روبەروبوونەوەی داعش لە سوریا و عێراق کاریکردووە لەژێر سەرپەرشتی باراک ئۆباما و دۆناڵد ترەمپ.
مەکگۆرك لەساڵی ٢٠١٥ لەلایەن باراک ئۆباما، سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا پۆستەکەی پێدرا و تا ساڵی ٢٠١٩ لە پۆستەکەیدا مایەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە