پەیامی کورد ... سوپای ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤیرووسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، ١٥ هه‌زار سه‌ربازی خستووه‌ته ئه‌ركه‌وه.
مارتن شلیز ژه‌نه‌راڵ له سوپای ئه‌ڵمانیا له پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند، له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌و ١٥ هه‌زار سه‌ربازه له چوار ناوچه‌ی ووڵات بڵاوده‌كرێنه‌وه به ئامانجی پاڵپشتیكردن له هه‌وڵه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.
ڕوونشیكرده‌وه، ئه‌ركی ئه‌و سه‌ربازانه تایبه‌ت ده‌بێت به پاراستنی كۆگاكانی پزیشكی، له‌گه‌ڵ درووستكردنی نه‌خۆشخانه‌كانی گه‌ڕۆك و دابه‌شكردنی پێدوایستییه به‌په‌له‌كانی پزیشكی.
له ئه‌ڵمانیا تا ئێستا زیاتر له ٥٣ هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، نزیكه‌ی ٤٠٠ كه‌سیش گیانیانله‌ده‌ستداوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە