چین بەرزبوونەوە ئاماری قوربانیانی ڤیرووسی کرۆنای ڕاگەیاند

چین بەرزبوونەوە ئاماری قوربانیانی ڤیرووسی کرۆنای ڕاگەیاند

پەیامی کورد    ...    لیژنەی تەندرووستی نیشتیمانی چین بڵاویکردەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤیرووسی کرۆنا لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە ٤٩٠ کەس، ژمارەی تووشبوانی ڤیرووسەکەش بۆ زیاتر لە ٢٤ هەزار کەس بەرزبوەتەوە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری لیژنەی تەندروستی نیشتیمانی چین بڵاویکردەوە، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندرووستی لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٦٥ کەس بەو ڤیرووسە گیانیان لەدەستداوە، بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کرۆنا لەو وڵاتە گیانیانلەدەستداوە گەیشتوەتە ٤٩٠ کەس لەناو چین و دوو هاووڵاتی دیکەش لە فلیپین و هۆنگۆنگ گیانیان لەدەستداوە. 

ئاماژەی بەوەشکردوە، هەر لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردودا سێ هەزار و ٨٨٧ حاڵەتی تووشبوون بە ڤیرووسەکە لە شاری وهان تۆمارکراون، کۆی گشتی ژمارەی تۆشبوانی ڤیرووسەکە گەیشتوەتە ٢٤ هەزار و ٣٢٤ کەس.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە