پەیامی کورد... ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لەلێدوانێكی پەشیمان دەبێتەوە
ئێنتۆنیۆ گوتیرێز، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان سەرجەم ئەو تۆمەتانەی رەتكردەوە كە لەسەر لێدوانەكانی رووبەڕووی كرانەوە و رایگەیاند، تێنەگەیشتن بەهۆی لێدوانەكانییەوە سەری هەڵدوە و بەهیچ شێوەیەك پشتگیری لە چەكدارانی حەماس و كردەوە تیرۆریستییەكانیان ناكات.
ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان: لە لێدوانێكدا رایگەیاند:" من جۆشداماوم بووم بەهۆی لێكدانەوەی هەڵەی هەندێك لە لێدوانەكانم كە دوێنێ لە ئەنجوومەنی ئاسایشدا دابوون، تۆمەتیش هەیە كە من پاساوم بۆ كردەوە تیرۆریستییەكانی حەماس لە ئیسرائیل هێناوەتەوە، بەڵام ئەمە دوورە لە راستییەوە و بەهیچ شێوەیەك پشتیگری لە كردەوە تیرۆریستییەكانی حەماس ناكەم".
ئەمەش لەكاتێكدایە، گیلاد ئەردان، نوێنەری هەمیشەیی ئیسرائیل لە نەتەوە یەكگرتووەكان داوای لە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس كرد دەست لەكار بكێشێتەوە و باسی لەوەشكردبوو:" هەر كەسێك تێگەیشتن لە هەڵمەتی كوشتنی بەكۆمەڵ دژی منداڵان و ژنان نیشان بدات ناتوانێت سەركردایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بكات".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە