ئەرتەشی ئازاد لە عەفرین ڕۆژئاوای کوردستان ٣ سیاسەتمەداری کوردی ئەندامی پارتی دیموکراتی پاشەڕۆژ یان دستگیر کرد .
سەبارەت بە هەڵوێستی پارتی پاشەڕۆژ ڕاگەیندراوێکیان بلاو کردەوە ئاماژەیان بەوە کرد کە ٣ی تەمموز هاتاکوو ئێستا ٣ ئەندامی پارتەکەمان دەستگیر کراون و دەبێ لە کاتی خۆیدا ئازاد بکرێن .
ئەو ئەندامانەی کە دەستگیر کراون ناوەکانیان بەم شێوەیەیە ، هۆشمەند مەنان شێخۆ ، عەبدۆلمەهدی ئەحمەد سۆلەیمان و هەروەها نەجیب موحەمەد عەبدۆ یە .
هەرێمی عەفرین لە ١٨ ئادارەوە کەوتە دەستی ئەرتەشی ئازاد و ئەرتەشی تورکیاوە . دوای ئەم هێرشانە ش زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کەس خەڵکی عەفرین ووڵاتی خۆیان بە جێ هێشت و ڕۆیشتن ، ئێستاش ئەو کەسانەی دەیانەوێ بگەڕێنەوە ناو شارەکەی خۆیان تووشی کێشە و گرفت دەبن . چوونکە ئەرتەشی ئازاد ناهێڵێ ئەو خەڵکانە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان .
زیاتر لە ٥٠ ژنی عەفرینیش لە بەندیخانەکانی ئەرتەشی ئازادن و هەروەها ئەرتەشی ئازاد خەڵکی سڤیل ئەشکەنجە دەکات . .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە