پزیشکانی سلێمانی و گەرمیان بایکۆتیان دەستپێکرد

پزیشکانی سلێمانی و گەرمیان بایکۆتیان دەستپێکرد

بەیانی ئەمڕۆ (۲٠۱۸/۳/۱۹) لە بنکە تەندروستییەکانی سلێمانی پزیشکان بایکۆتی دەوامییان کرد و دوابەدوای ئەوەش لە گەرمیان بایکۆتی تەندروستی دەستیپێکرد.
بەپێی بڵاوکراوەیەک کە بە ناوی پزیشکانی نیشتەجێی خولاو دەست پەیاما کورد کەوتووە، رایدەگەیەنن کە چیتر ناتوانن ئەو سوکایەتییە قبوڵ بکەن کە حکومەت پێیان دەکات، بۆیە لە کاتژمێر ۸ی بەیانی ئەمڕۆ (۲٠۱۸/۳/۱۹)ەوە بایکۆتی دەوامەکانیان کردووە.
لەلایەکی دیکەوەشەوە کارمەندانی تەندروستی لەگەرمیان بایکۆتی دەوامیان کرد و سەرۆکی لقی گەرمیانی سەندیکای پزیشکانیش ڕایدەگەنێت، کە بایکۆتەکەیان بەهۆی ناهەقیکردنی حکومەتە بەرانبەریان.
عەدنان ئەحمەد سەرۆکی لقی گەرمیانی سەندیکای پزیشکان بە پەیاما کوردی راگەیاند دوای ئەوەی هەواڵی دابەشکردنی مووچەی تەندروستی و پەروەردە لە لایەن بەغداوە بڵاوکرایەوە، دواتر حکوومەتی هەرێم رایگەیاند کە مووچەکەی بەغدا بە پاشەکەوتەوە دابەش دەکەن، ناڕەزایی زۆری کارمەندانی تەندروستی لێکەوەتەوە و بەهۆیەوە بڕیاری بایکۆتی دەواممان داوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە