پەیامی کورد ... فەرماندەی ئەرتەشی نەتەوەیی لیبیا فەرمانی هێرش کردنی بۆ تەرابلۆس دەرکرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک بە پشت بەستن بە قسەکانی فەرماندەی ئەرتەشی نەتەوەیی لیبیا ، مارشاڵ خەلیفە حەفتەر ، ئەو بە هێزەکانی خۆی فەرمانی کردووە تاکوو بۆ " ڕزگاری لە دەستی تیرۆریستان " هێرش بکەنە سەر تەرابلۆس .
قسەکانی ئەو لە کەناڵی تەلەفزیۆنی بە شێوەی ڕاستەوخۆ بڵاو دەکرێتەوە . ئەو لەم پەیامە ویدیۆیەدا داوا لە نیشتەجەو لەم پەیامە ویدیۆیەدا داوا لە نیشتەج بووانی لیبیا دەکات تاکوو " چەکەکانی خۆیان وەلاوە بنێن و ئاڵای سپی هەڵبکەن لەسەر پشتی ماڵەکانی خۆیان ."
پێشتر لە هەواڵەکان دا هاتووە کە سەیف الاسلام کوڕی معەمەر قەزافی داوای لە ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا کردووە کە پاڵپشتی بکات، ماوەیەک پێش ئێستاش کوڕی ڕابەری لیبیا کە بەندیخانە ڕزگار بوو و دەیەوێت کە بەهاری ساڵی داهاتوودا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریدا بەشداری بکات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە