پەیامی کورد … وەزارەتی دارایی وادەی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی ڕاگەیاند
وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم، ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە موچەی وەزارەتی تەندروستی بە لێبڕینی٢١%ەوە دابەش دەكەن.
لە ڕونکردنەوەیەکدا وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە، “لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، وهزیری دارایی و ئابوری ڕەزامەندیدا بە پێدان و خەرجکردنی موچەی مانگی ئایارى ساڵی ٢٠٢١ بۆ کارمەندانی وهزارهتی تهندروستی”.
ڕونیشیكردوەتەوە، ڕۆژانى سێشهممه و چوارشهممه وەزارەتی دارایی به پێی میكانیزمی مانگی پێشوو موچە دابهش دهكرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە