پەیامی کورد ... کارمەندێکی پێشووی هێزی دەریایی ئەمریکا لە ئێران دەست بەسەرکرا
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند ئه‌و كارمه‌نده‌ی پێشووی هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئه‌مریكا كه ماوه‌یه‌كه له ئێران ده‌ستبه‌سه‌ركراوه ، هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنه‌كه‌ی بۆ سیخوڕیكردن و زیانگه‌یاندن به ئاسایشی نیشتمانی نییە .
حسێن په‌ناهی ئازه‌ر، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به ئاژانسی خوێندکارانی ئێرانی ڕاگه‌یاند : هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی مایكل وایت، سیخوڕیكردن و زیانگه‌یاندن به ئاسایشی نیشتمانی نییە ، به‌ڵكو له سه‌ر سكاڵای كه‌سی ده‌ست به‌سه‌ر كراوه. هەروەها ووتی، “به‌پێی زانیارییه‌كانمان وایت له سه‌ر سكاڵایه‌كی تایبه‌تی كه‌سی كه حه‌وت مانگ له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ری تۆمار كراوه ده‌ست بەسەرە و ئه‌مه په‌یوه‌ندی به سیخوڕیكردن و زیانگه‌یاندن به ئاسایشی نیشتمانییەوە نییە . له ڕۆژی ده‌ستگیركردنی ناوبراو باڵیۆزخانه‌ی سویسرا له تاران كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌پارێزێت له‌وه ئاگادار كراوه‌ته‌وه”.
هاوکات ئازه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه دهستبهسهركراوهکە سه‌رباز نییه و پرۆسه‌ی دادگاییكردنیشی به‌رده‌وامه. زانیاریشی نه‌دا له‌باره‌ی سكاڵاكه‌وه.
لە کۆتایی قسەکانیدا جێگری وەزیری دەروەی ئێران ئەوەشی خستەڕوو كه شه‌ش هه‌زار و ١٠٤ هاووڵاتی بیانی له ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه زۆربه‌یان ئه‌فغانین
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە