ئێران خوێندن بە زمانی چینی لە قوتابخانەکان دەخاتە بواری جێبەجێ کردنەوە

ئێران خوێندن بە زمانی چینی  لە قوتابخانەکان دەخاتە بواری جێبەجێ کردنەوە

پەیامی کورد ... ئێران خوێندن بە زمانی چینی  لە قوتابخانەکان دەخاتە بواری جێبەجێ کردنەوە

 

بەرپرسێکی وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی حکوومەتی ئێران وتوویەتی، زمانی چینی وەک زمانەکانی دیکە بە قوتابیانی ئێرانی دەوترێتەوە.

 

"عەلی موحێبی" سەرپەرەستی پلاندارێژیی وانەکان لە وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی حکوومەتی ئێران  وتوویەتی، لە ساڵی داهاتووی خوێندندا زمانی چینی لە قوتابخانەکانی ئێران دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە و بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکاریمان کردووە.

 

ناوبراو وتنەوەی زمانی چینی و عەرەبی لە قوتابخانەکانی ئێرانی وەک "حەقی هەڵبژاردنـ"ـێک بۆ قوتابیان وەسف کردووە.

 

"موحێبی" لە درێژەدا ئاماژەی بەوە کردووە وتنەوەی زمانە بیانییەکان یەکێک له ١١ تەوەرە سەرەکاییەکانی پەروەردە و بارهێنانە لە بەرنامەی کاریی ئێمەدا.

 

وتنەوەی ئەو زمانانە لە قوتابخانەکانی ئێران لە حاڵێکدایە کە زمانی نەتەوەکانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە یەک لەوان کورد هێشتاش قەدەغەیە و ئیزنی پێنادرێت لە قوتابخانەکان بوترێتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە