ئەمریکا ... دەبێ دیمەشق گفتوگۆیەکی ڕاستەقینە دەست پێ بکات ئەگەر نا هەموو فشارێکی سیاسی و ئابووری لەم پێناوەدا بە کار دەهێنین

ئەمریکا   ...   دەبێ دیمەشق گفتوگۆیەکی ڕاستەقینە دەست پێ بکات ئەگەر نا هەموو فشارێکی سیاسی و ئابووری لەم پێناوەدا بە کار دەهێنین

پەیامی کورد    ...    نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا رایگەیاند، بوونی ئەوان لە باکووری سووریا پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتی نیە و داهاتی ناوچە نەوتییەکانی ژێردەسەڵاتی هەسەدەش بۆ "پشتیوانەکانی گەلی سووریا خەرجدەکرێتەوە".
جەیمز جێفری، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا لە نیۆیۆرک ڕایگەیاند :  ئەرکی ئەوان لە سووریا رێگیریکردنە لە گەڕانەوەی داعش و پێیانوانیە مانەوەیان پێچەوانەی یاسا بێت. 

لەسەر داهاتووی کێڵگە نەوتییەکانی باکووری سووریاش باسی لەوەکرد، لە ئێستادا هێزەکانی سووریای دیموکرات کۆنتڕۆڵی ئەو ناوچانەیان کردوە، "بە گوێرەی دەستووریش نەوتی سووریا بۆ خەڵکی سووریا خەرج دەکرێتەوە، ئێستاش داهاتی ئەو ناوچانە بۆ پشتیوانەکانی گەلی سووریا دەگەڕێتەوە".
ئەو ووتانەی نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا وەک ئاماژەیەکە بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات کە لەماوەی هەشت ساڵی رابردوودا دانیشتوانی ناوچەکانی باکووری سووریایان لە شەڕی تیرۆر و شەڕی ناوخۆی ووڵاتەکە پاراستوە، لە ئێستاشدا ئیدارەیەکی خۆبەڕێوبەریان دامەزراندوە. 

جێفری باسی لەوەشکردوە، مەرجی ئەوان بۆ بەشداریکردن لە ئاوەدانکردنەوەی سووریا ئەوەیە "دیمەشق دەست بە گفتوگۆیەکی راستەقینە بکات و پاشەکشەی لێ نەکات" لەو ناوچانەدا کە کەوتونە ژێر کۆنتڕۆڵیەوە. 

ئەوەشی خستوەتەڕو، ئەوان هەموو فشارێکی سیاسی و ئابووری لەو پێناوەدا بەکاردەهێنن و ئەوەش ڕای واشینتۆن، ووڵاتانی ئەورووپا و ووڵاتانی هەرێمییە و بە هەموو لایەک فشار دەکەن بۆ بەدیهێنانی ئەو فشارە لەسەر دیمەشق.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە