26 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی روسیا خرایە خوارەوە

26 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی روسیا خرایە خوارەوە

پەیامی کورد... 26 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی روسیا خرایە خوارەوە


سوپای ئۆكرانیا ئەمڕۆ سێشەممە 11 تەمموز ی 2023 ڕایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردو 26 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ڕوسیان لەئاسمانی وڵاتەكەیان خستوەتە خوارەوە.

بەرگری ئاسمانی ئۆكرانیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە كۆی 28 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ڕوسی 26 فڕۆكەیان لەدرەنگانی شەوی رابردو خستوەتەخوارەوە.

تاوەكو ئێستا سوپای روسیا كەوتنەخوارەوەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی پشتڕاست نەكردۆتەوە، هیچ زەرەر و زیانێكیش لەئەنجامی ئاڕاستەكردنی ئەو فڕۆكانە نەخراوەتەڕو.


لە لایەكی دیكەوە وەزارەتی بەرگری ڕوسیا دیمەنەكانی زرێپۆشی تێرمیناتۆری بڵاوكردەوە بۆ پشتگیریكردنی تانكەكان كە ناویان لێنراوە "Head harvester" و هێزەكانی كیێڤ لە دەوروبەری شاری ئاڤدیڤكا لە دۆنێتسك دەكاتە ئامانج.

فەرماندەی تیمی زریپۆشەكان دەڵێت، "لە پێگەكانی سوپای ئۆكرانیا بە دوری چوار كیلۆمەتر نزیك بوینەوە، هەروەها 400 گوللـەمان لە زریپۆشەكانمانەوە ئاڕاستەی ئامانجی دیاریكراو كرد"

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە