ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە گابریێلیوس لاندسبێرگیس وهزیرى دهرهوهى لێتوانیا كرد.
لە کۆبوونوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پرۆسەی سیاسی لە عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و کێشەی کۆچبەران لە ئەورووپا کرا.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ هەر هەماهەنگییەکی پێویست لەگەڵ ووڵاتانی یەکێتی ئەورووپا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کۆچبەران دووپاتکردەوە و جەختی لە گرینگی ڕێگریکردن لە کۆچکردنی نایاسایی و بازرگانیکردن بە مرۆڤ کردەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەم ڕووەوە ڕێکاری تووند و پێویستی گرتووەتەبەر .
وەزیری دەرەوەی لێتوانیا سوپاسی هەماهەنگی و هاریکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە گەڵ ووڵاتانی یەکێتی ئەورووپا بۆ چارەسەرکردنی پرسی کۆچبەران و ئاسانکاریکردن بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ژمارەیەکی زۆری کۆچبەران لە سەر سنوورەکانی بێلارووسیا و ووڵاتانی یەکێتی ئەورووپا بۆ هەرێمی کوردستان.
وەزیری دەرەوەی لێتوانیا هەروەها ئامادەیی ووڵاتەکەشی دەربڕی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لە گەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەو بوارانەی جێی بایەخی هاوبەشن ، بەتایبەتی لە بواری خوێندن و پەروەردە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە