پەیامی کورد ... فەرماندەی زەوینی سوپای پاسداران : بانگەشەی بەرپرسانی توركیا لە بارەی بوونی گەریلاكانی پەكەكە لە ناو خاكی ئێران بێ بنەمایە
فەرماندەی هێزی زەوینی سوپای پاسداران لێدوانی بەرپرسانی ئانکارا دەربارەی بوونی گەریلاكانی پەكەكە لە ناو خاكی ئێران رەتكردەوە و ووتی، هۆكاری ئەو جۆرە لێدوانانە بۆ زۆربوونی چالاكیەكانی پەكەكە لەناو توركیا گەڕاندەوە.
موحەمەد پاكپوور فەرماندەی هێزی زەوینی سوپای پاسداران لە میانەی بەسەركردنەوەی چەند بنكەیەكی سەربازی لە پارێزگای ورمێ رایگەیاند، بانگەشەی بەرپرسانی توركیا لە بارەی بوونی گەریلاكانی پەكەكە لە ناو خاكی ئێران بێ بنەمایە و دورە لە راستیەوە و لێدوانی لەو چەشنە نابەرپرسانەیە.
ووتیشی، لە سنوورە هاوبەشەكانیان لە گەڵ توركیا هاوكارییەكی تووندوتۆڵ لە نێوان هێزە سەربازییەكانی هەر دوولادا هەیە و پێویستە بەرپرسانی ئانکارا بەر لەوەی لێدوانی لەو چەشنە بدەن، لە رێگەی میكانیزمە دیاریكراوەكانی نێوانیان بەدواداچوون بكەن.
فەرماندەی هێزی زەوینی سوپای پاسداران ئەوەشی خستەڕوو، كە بە هۆی زۆربوونی چالاكیەكانی پەكەكە لە ناو خاكی توركیا لە ماوەكانی رابردوودا بەرپرسانی ئانکارا بۆ كەمكردنەوەی فشارەكانی سەرخۆیان ناچار بوون لێدوانی لەو چەشنە بدەن.
ئەمەش دوای ئەوە دێت كە سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی توركیا رایگەیاندبوون نزیكەی ١٠٠ گەریلای پەكەكە لە ناو خاكی ئێراندان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە