دوێنێ سێشەممە ڕێکەوتی ٢١ی سێپتەمبەری ٢٠٢١ ، بەرپرسانی هێند دەستیان بەسەر ٣ تەن ماددەی هۆشبەری "هێروئین " دا گرتووە که سەرچاوەکەی لە ئەفغانستانە بەڵام لە ڕێگای بەندەرعەباس ەوە لە باشووری ئێران هەناردەی هێند کرابوو.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی هند، نرخی مادەو سڕکەرەکان کە دەستی بەسەردا گیراوە ۲.۷۲ میلیار دۆلارە.
بەرپرسانی گوجەرات ڕایانگەیاندووە: ئەم بارە لە ڕێگەی ئەفغانییەکان، بە ناوی بەردە نیمچە دروستکراوەکان، لە ڕێگەی بەندەر عەباس پەڕاندوویانەتەوە بۆ بەندەری مووندرا لە گوجەرات.
ئەو قەبارە لە مادە سڕکەرەکان بە بێ هاوکاری بەرپرسانی حکوومی پەڕاندنی مەحاڵە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە