پەیامی کورد ... ١٣ پاسەوانی کۆشکی مەلیکەی بەریتانیا بەندکران
١٣ پاسەوانی کۆشکی مەلیکەی بەریتانیا " مەلیکە ئێلیزابت " بە هۆی پێشێلکردنی یاساکانی کۆرۆنا بەندکران .
١٣ پاسەوان ی کۆشکی ویندسۆر کە یەکێکە لە نشیمەنگەکانی فەرمی مەلیکە ئێلیزابت ی دووهەمە بە هۆی پێشێلکردنی یاسای قەرەەنتینەی ڤیرووسی کۆرۆنا بەندکران .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆژنامەی دەیلی میرێر ی بەریتانیا حۆکمی بەندکردنی بۆ ئەم پاسەوانانە لە ١٤ تاکوو ٢٨ ڕۆژ دەرکردووە و دەبێ ئەوان لە بەندیخانەی گالهاوس لە شاری کوولچچر ی دەورانی مەحکوومییەتی خۆیان تەواو بکەن .
ڕۆژنامەی دەیلی میرێر نووسی کە ئەم کەسانە لە کۆتایی مانگی جوون سەرەڕای ئەو سنوور و یاسایانەی کە هەبوو لە میوانداریەکی بەکۆمەلی بچووک لە باخێک لە کەنار ڕۆخانەدا بەشدارییان کردبوو و خواردنەوەی سەرخۆشکەریان بەکار هێنا .
ئەم کەسانە کارێکی مەترسیداریان کردووە کە لە ئەگەری تووشبوونی یەکێکیان بە کۆرۆنا ئەگەری ئەوەی هەبوو کە ڤیرووسەکە بگاتە مەلیکە ئێلیزابت و دەورووبەرەکەی کە لە کۆشکەکەدا بوون و هەر بەم بۆنەیەوە بە بەند کردن مەحکووم کران .
لە لێکۆڵینەوەکان دا دەرکەوتووە کە ٤ کەس لە سەربازان لە جەژنێکدا بەشدراییان کردووە کەڵک یان لە کۆکائین وەرگرتووە و ئەوان دوای تێپەڕاندنی مەحکوومیەتەکەیان دەگەرێنەوە سەر پۆستەکانی خۆیان
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە