کەنەدا چەک ڕەوانەی ئۆکراینا دەکات

کەنەدا چەک ڕەوانەی ئۆکراینا دەکات

پەیامی کورد... کەنەدا چەک ڕەوانەی ئۆکراینا دەکات

کەنەدا بێ ئەوەی ئاماژە بە وردەکارییەکان بدات، ناردنی کاروانێکی چەک و تەقەمەنی بۆ ئۆکراینا ڕاگەیاند.

ئەنیتا ئاناند، وەزیری بەرگریی کەنەدا، لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاند "زنجیرەیەک تۆپی هاوەنی جۆری M-777مان ناردە ئۆکراینا".

ئاناند، تیشکی خستە سەر ئەوەی ناردنی چەک بۆ ئۆکراینا "بە هاوکاری هاوپەیمانانی ئەمریکا" ئەنجامدراوە.

سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، جەستن ترودۆ سەرەتای هەفتەی ڕابردوو باسی لە پلانی ناردنی چەک کردبوو بەڵام هیچ وردەکاری لەبارەی جۆر و ژمارەی چەکەکان نە خستبووە ڕوو.

ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە لە وەڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامەوانان، ڕایگەیاندبوو: "ناتوانم وردەکاری لەبارەی جۆر و ژمارەی چەکەکان و چۆنیەتی ناردنەکە بخەمە ڕوو".

لە هەواڵێکیدا کەناڵی تەلەڤزیۆنی CBSی ئەمریکی بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەک کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت بانگەشەی ئەوەی کرد کە کەنەدا چوار تۆپی سووکی بۆ ئۆکراینا ناردووە و لە بارەی ناوەڕۆک و چۆنیەتی ناردنی کاروانەکە زانیاری زیاتر نەدراوە.

کەنەدا ماوەیەک بەر لە ئێستا بەشێک لە سەکۆی چەکی دژە تانکی جۆری کارڵ گۆستافی ناردبووە ئۆکراینا و وەزارەتی بەرگریش ئاشکرای کردبوو کە لەسەر داوای ئۆکراینییەکان "ژمارەیەکی زۆر لە مووشەکی دژە زرێپۆش"ی دابین کردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە